ئایا باوكی نه‌قیب محه‌مه‌د سزادانی تاوانبارانی شه‌هیدكردنی كوڕه‌كه‌ی ده‌بینێت؟
یەک ساڵ لەمەوپێش
سیروان غەریب
شه‌وی ٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢١، نه‌قیب محمه‌د له‌تیف و چه‌ند هاوڕێیه‌كی، له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان؛ مه‌فره‌زه‌یه‌كیان پێكهێنا هەتا به‌هاوار و ناڵه‌ی ژنێك رابگەن كه له‌ژێر زه‌برو توندوتیژیی خێزانییدا بووه، لەگەڵ گه‌یشتنیان به‌شوێنی رووداوه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌سووتێت و له‌ئه‌نجامدا نه‌قیب محه‌مه‌د شەهید دەبێت و سێ هاوڕێی تری بریندار ده‌بن و یه‌كێكیش له‌برینداره‌كان هه‌ردوو قاچی لهدهستدەدا.
دوێنێ، له‌دادگای سلێمانی یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌م رووداوه بوو، دادگا دوای وه‌رگرتنی قسه‌ی سكاڵاكاران كه‌بریتی بوون له‌دایكی شههیدهكهو هاوسه‌ره‌كه‌ی. دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ ١/١١/٢٠٢٣ دواخست، لەدانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگادا قسه‌ی برینداره‌كان وه‌ك شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه وەردەگیرێت.
هه‌رچۆنێك بێت و له‌واقعێكی وادا، هه‌ندێكجار بەتایبەتیی لەکەیسی تاوانه گه‌وره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستاندا زۆربه‌ی كات کەیسە قورسەکان تێکەڵی كه‌شێكی ته‌مومژاویی دەکرێن و كه‌س نازانێت تاوانبارانی راسته‌قینه كێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی حزب مه‌جرای راسته‌قینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌گۆڕێت و بنه‌ماڵه ته‌حه‌كوم به‌بڕیاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه سهرهتاییهكانەوە ده‌كه‌ن.
لەکەیسی شەهیدکردنی نەقیب محەمەددا، سەرباری ئەوەی ره‌خنه‌ی زۆر لهخاووخلیچكی لێکۆڵینەوەکان و ماوه‌ی نێوان ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌م رووداوەو پرۆسه‌ی دادگاییكردنیان دەگیرێت، هێشتا هه‌ر باشتره له‌و كه‌یسانه‌ی كه نه‌ك هەر تاوانبار دادگا نابینێت، به‌ڵكو سكاڵاكار ده‌بێته قوربانیی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕەشهی بنه‌ماڵه‌و خزمه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی تاوانبار‌و كه‌یسه‌كه سه‌رنگوم ده‌كرێت و له‌بیری رای گشتی دەبرێتەوە.
دوێنێ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌ره‌تایی تۆمه‌تبارانی ئه‌م كه‌یسه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ سەلماندنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا لەم کەیسەدا ئه‌مڕۆیه كه‌پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌ته‌كان ته‌واو ده‌بێت و دادوه‌ر وادەیەک بۆ دانیشتنێكی تر دیاری دەکات، جا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دادگا ئه‌و وادەیەی بۆ دانیشتنه‌كانی دیکەی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه گه‌وره‌یه‌ی داده‌نێت دوور دەبن، یاخود وه‌ك ئه‌مڕۆو دوێنێ نزیك ده‌بن و رۆژ دوای رۆژ گوێمان له‌ده‌نگی چه‌كوشی دادگا ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی سزایه‌كی یاسایی قورسی تاوانباران ده‌درێت؟.
به‌ڵێ؛ دوێنێ شۆخان، هاوسه‌ری نه‌قیب محه‌مه‌د، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆڵینەوەکە وته‌ی لێوه‌رگیرا، ئەو خانمە رووی كردە تۆمه‌تباره‌كه و پێی وت: « بۆ منت بێ كه‌س كرد‌و دوو منداڵهكهمت بێباوك كرد». دایكی محه‌مه‌دیش كه‌ڕووخساری و لۆچەکانی و جووڵه پیرانهكهی سه‌رنجی راده‌كێشا، بهمۆبایلهكهی وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی واته «باوكی شه‌هیده‌كه«ی نیشانی یاساناسان ده‌دا كه له‌سه‌ر چرپایه‌ك راكشاوه‌و دەردەکەوێت کەنەخۆشەو بەئامێری هەناسەدان دەژی، به‌دەم قوڵپی گریانه‌وه پێی وتن «خه‌ریكه ده‌مرێت بۆیه نه‌هاتووه بۆ ئێره«.
بێگومان ئه‌وه‌ی دواجار ئه‌م كه‌یسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه دادگایه، به‌ڵام له‌مڕۆوه بهتهواوەتیی ده‌رده‌كه‌وێت ئایا دادگا ده‌ستوبرد له‌سزادانی تۆمه‌تباران ده‌كات یان ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی به‌و رۆتیناته‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات كه له‌دادگاكاندا هه‌یه، رۆتیناتێك كه‌زۆرجار گومانی خستووەته سه‌ر دادگاكان به‌تایبه‌تی له‌و كه‌یسانه‌ی روون و ئاشكرا تاوانبار دیاره‌و هه‌موو به‌ڵگه‌كانی شانۆی تاوانیش كۆكراونه‌ته‌وه.
کورتەی قسە ئەوەیە ئه‌مڕۆ دادگا چ کارێکی تر ده‌كات؟، ئایا له‌پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌دا گورجوگۆڵیی پێڕەو دەکات و كاتی دانیشتنه‌كان نزیك لەیەک داده‌نێت و بەزووییش یەکلایی دەکاتەوە؟ ئەگەر ئەمە بکات لەپاڵ ئەوەی دادپەروەریی پیادە دەکات، ئامانجێکی تریش دەپێکێت، ئەویش تایبەتە بەباوکی نەقیب محەمەد، ئایا باوكی ئه‌م شه‌هیده سزای تاوانبارانی شەهیدکردنی کوڕەکەی دەبینێت یان ئەو خۆزگە پڕ لەسوێ و ئازارە لەگەڵ خۆی دەباتە لای رۆحی کوڕەکەی؟!