ئیسرائیل کوژرانی 16 سەربازی لە غەززە راگەیاند

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند 16 سەربازیان لەناو غەززەدا کوژراوە و سوپای وڵاتەکە توانیویاەن بەرەی پێشەوەی حەماس لە غەززە تێپەڕێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند 16 سەربازیان لە رۆژی سێشەممەوە کوژراوە لە غەززە دوای ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان فراوانکردووە. 

هەرچەندە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی زەمینی بە فەرمی رانەگەیاندووە، بەڵام چەند رۆژێک لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل وتی کە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە غەززە فراوانکردووە. 

بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوانی سەربازی وڵاتەکە لە سەرەتای جەنگەوە گەیشتووە 331 کوژراو. 

هاوکات دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەیان لە غەزە وەک ئەوەی پلانی بۆ داندراوبوو بەرەوپێش دەچێت و بەرەی پێشەوەی حەماسیان لە غەززە بڕیووە. 

"بە پلانی پێشوەختە، زانیاری هەواڵگری ورد و هێرشی هاوبەش، هێزەکانمان بەرەی پێشەوەی حەماسیان لە باکوری کەرتی غەززە بڕیووە"، هەگاری وای وت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار