واڵ ستریت جێرناڵ: گروپی ڤاگنەر دەیەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ حیزبوڵا بنێرێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردەوە کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری هەیە گروپی ڤاگنەری روسی رەنگە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بداتە حیزبوڵای لوبنانی.

رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە ناویان نەهاتووە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی کە گروپی ڤاگنەر دەیەوێت بۆ حیزبوڵای رەوانە بکات، سیستەمی SA-22ە کە مووشەکی دژە فڕۆکە لەخۆدەگرێت بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی.

یەکێک لە بەرپرسەکان ئەوەی ئاشکرا کردووە کە واشنتن ئەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە کە سیستەمەکە بۆ حیزبوڵا نێردرابێت، بەڵام چاودێری کۆمەڵێک گفتوگۆ دەکات لەنێوان ڤاگنەر و حیزبوڵا لەسەر بابەتەکە و گەیاندنی ئەو سیستەمە کیشەیەکەی گەورە دروست دەکات.

ئەمریکا تا ئێستا دوو کەشتیگەلی فڕۆکە هەڵگری نزیک رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست جێگیر کردووە کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگییان هەیە، ئەمەش وەک پەیامێک بۆ رێگریگرتن لە حیزبوڵا تا خۆی پەلکێشی شەڕی حەماس-ئیسرائیل نەکات و بەرەیەکی تری جەنگ نەکاتەوە.

گروپی ڤاگنەر لە سوریا سەربازییان هەیە و چەکدارانی حیزبوڵاش لە هەمان وڵات بوونیان هەیە.

ئەو سیستەمە رووسیەی کە ڤاگنەر دەیەوێت بۆ حیزبوڵای بنێرێت پێشی دەوترێت سیستەمی پانتسیر کە ساڵی 1990 دیزان کراوە و 2008 بەرهەمهێنراوە، تا ئێستاش زیاتر لە 200 دانەی لێ دروستکراوە. 

سیستەمەکە هەڵگری مووشەکی مامناوەند مەودا و دژە فڕۆکەی جەنگییە و لەماوەی خولکێکدا دەتوانێت مووشەک ئاراستەی 10 ئامانج بکات. تێچووی هەر دانەیەک 13 بۆ 15 ملیۆن دۆلارە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار