میدیای ئیسرائیل: ناتانیاهۆ بیر لەوە دەکاتەوە لەسەر داوای ئەمریکا ئاگربەست رابگەیەنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دەزگای پەخشی ئیسیرائیل بڵاویکردەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بیر لەوە دەکاتەوە داواکاری ئەمریکا قبوڵ بکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست. 

دەزگای پەخشی ئیسرائیل باسی لەوە نەکردووە کە ئەو داوایە داوایەکی نهێنییە یان داواکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکایە، کاتێک بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند پێویستە ئاگربەست رابگەیەندرێت. 

جۆ بایدن لەمیانی وتارێکدا دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرێکەوە قسەکانی پێ بڕدرا و داوای ئاگربەستی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلی لێکرد، وتی کە "پێموایە پێویستمان بە راگرتن هەیە."

هاوکات بەرپرسێکی ئیسرائیل بە دەزگای کان نیوزی ئیسرائیلی راگەیاندووە ئەگەری ئاگربەست لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەیە.

نزیکەی چوار هەفتەیە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە کە تێیدا هەزار و 400 ئیسرائیلی و زیاتر لە نۆ هەزار فەڵەستینی کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار