ئەمینداری گشتی حزبوڵا وتارێک لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و حەماس پێشکەش دەکات

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئه‌مڕۆ هەینی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان وتارێک پێشکەش دەکات، کە یەکەمین وتارە لەدوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەر، حزبوڵای لوبنانی پشتیوانی بۆ بزووتنەوەی حەماس راگەیاندووە و بەرپرسیارێتی چەند ھێرشێکیشی گرتووەتە ئەستۆ کە لە باشوری لوبنانەوە کراوەتە سەر ئیسرائیل. 

لە سەروبەندی ئەو وتارەدا، سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان شایەتی پەرەسەندنێکی بەرچاوه‌، کە حزبوڵای لوبنان بۆردومانی 19 شوێنی ئیسرائیلی "لە یەککاتدا" راگەیاند و ئیسرائیلیش بە "بۆردومانی بەرفراوان" وەڵامی دایەوە.

بڕیاریشە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار حەسەن نەسروڵا وتارێک پێشکەش بکات کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەڕێی تەلەفزیۆنەوە دەگوازرێتەوە، وتارەکەشی بە بۆنەی رێوڕەسمێکە بۆ رێزلێنان لەو ئەندامانەی حزبوڵا کەبەھۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە کوژراون. 

بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی فرانس پرێس ، لە سەرەتای هەڵکشانی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ لوبنانەوە تا ئێستا 70 کەس لە لوبنان کوژراون کە 52 چەکداری هێزه‌ بون، لایخۆیەوە ئیسرائیل کوشتنی هەشت سەرباز و هاوڵاتییەکی مەدەنی راگەیاند.

لە دوای شەڕە وێرانکەرەکەیانەوە لە (تەمموز/7)ی 2006، حزبوڵا و ئیسرائیل خۆیان لە چوونە ناو ڕوبەڕوبونەوەیەکی هەمەلایەنە بەدور گرتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار