ژمارەی هاوڵاتییە کوژراوەکانی غەززە نۆ هەزار کەسی تێپەڕاند

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، تا ئێستا نۆ هەزار و 227 کەس بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، ژمارەی بریندارەکانیش 23 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.

ئەشرەف قودرەت وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کەرتی ‌غەززە رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە فەڵەستینیانەی بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، گەیشتوەتە نۆ هەزار و 227 کەس هاوکات نەخۆشخانەکانی غەززە ناتوانن چاودێری پزیشکی بۆ هەمو بریندارەکان دابینبکەن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن چارەسەرێک بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غەززە دەڵێت، له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی غه‌ززه‌ و ئیسرائیله‌وه‌ كه‌ له‌ 7ی مانگی رابردوه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، 9 هه‌زار و 227 كه‌س كوژراون و 23 هه‌زار و 516ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ 3 هه‌زار و 826 له‌ كوژراوه‌كان منداڵ و 2 هه‌زار و 405یشیان ژنن.

ئەوەشی خستەڕو، هێزەکانی ئیرسائیل لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردو 16 هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامداوە، تەنها بەهۆی ئەو هێرشانەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا بون 198 هاوڵاتی کوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە دەشڵێت، "نەخۆشخانەکانمان بریندارەکان وەردەگرن، بەڵام ناتوانین خزمەتگوزاری پێویستی پزیشکیان پێشکەش بکەین، لەبەر ئەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین رێرەوێکی سەلام بۆ بردنە دەرەوەی بریندارەکان دابین بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار