سودانی: لەماوەی ساڵێکی کابینەکەمدا دەستکەوتی زۆرمان هەبووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکی کابینەی حکومەتەکەیدا "دەستکەوت"ی زۆری بەدەستهێناوە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە سەرکەوتوو بووە.

محەممەد شیاع سودانی لەمیانی وتارێکدا له‌ كۆنفرانسی باڵیۆزان له‌ به‌غدا وتی، "له‌م رۆژانه‌دا حكومه‌ت ساڵێكی ته‌واوكرد و بەپێی ئەو پلانی کە دامانناوە زۆر دەستکەوتمان بەدەستهێناوە."

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پلانەکان کرد و رایگەیاند، "به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه‌ پێنج ئه‌وله‌ویه‌تی داناوه‌ كه‌ په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌رداوه‌ ئه‌وانیش به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌یی هه‌ژاریی و بێكاری، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی و چاكسازی كارگێڕی و ئابورییه‌، كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان، له‌وانه‌ توانیومانه‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ كرۆكی په‌یوه‌ندیه‌كان دابنێین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانماندا." 

لەدوای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەساڵی 2021، بۆ ماوەی ساڵێک لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانی کابینەی نوێ پێکبهێنن و دواجار بە کۆدەنگی لایەنەکان محەممەد شیاع سودانی لە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لەجێی مستەفا کازمی هەڵبژێردرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار