وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: تەوقی کەرتی غەززەمان داوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی سوپای ئسیرائیل رایگەیاند، چواردەوری غەززەیان گرتووە و کەرتی غەززە بووەتە دوو بەش، دەشڵێت، سەربازانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە کەناری دەریای سپی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023، دانیاڵ هەگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سوپای ئیسرائیل کەرتی غەززەی کردووتە دوو بەش بەجۆریك ئێستا "غەززەی باشور و غەززەی باکور هەیە."

دانیال هەگاری دەشڵێت، کەرتی غەززەیان "تەوق داوە" و سەربازانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە کەناری غەززە و بەرگری لێدەکەن.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کرد هێزەکانیان بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بەشێوەیەکی چڕ تا "ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەمان فراوان بکەین لە کەرتی غەززە."

ماوەی هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی بۆ کەرتی غەززە دەستپێکردووە لەگەڵ ئەنجامدانی بۆردومانی چڕ لە سەرەتایی جەنگەوە کە بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 10 هەزار کەس لە فەڵەستین. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار