سودانی: ئەوانەی نایانەوێت جەنگ تەشەنەبستێنێت دەبێت فشار لە ئیسرائیل بکەن

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆککوەزیرانی عێراق، لە تارانەوە لەسەر جەنگی حەماس-ئیسرائیل قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوانەی نایانەوێت شەڕەکە تەشەنەبستێنێت دەبێت فشار بخەنەسەر ئیسرائیل تا شەڕ رابگرێت.

دوای ئەوەی سودانی گەیشتە تاران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەوانەی نایانەوێت ئەم شەڕە گەورە ببێت دەبێت فشار بخەنەسەر ئیسرائیل تا ئەو کۆمەڵکوژییە رێکخراوەییە بوەستێنێت."

محەممەد شیاع سودانی لە قسەکانیدا رەخنەشی لە کۆمەڵگەی نێودەولەتی گرت کە سستە لە بڕیاردان و ئەنجامدانی ئەو ئامانجەی بۆی دامەزراوە.

سەرۆکوەزیراینی عێراق باسی لەوەشکرد کە جەنگی ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر نەبوو، بەڵکو لەئەنجامی چەندین ساڵەی ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان بووە.

سەردانی سودانی بۆ تاران لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سودانی کۆبوویەوە و بلینکن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا نایەوێت شەڕەکە تەشەنەبستێنێت و باسیشی لە راگرتنی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کرد لەلایەن هێزە نزیکەکانی ئێرانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار