پێنتاگۆن: 45 سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی عێراق و سوریا برینداربوون
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکانی عێراق لەم دواییانەدا نزیکەی 45 سەربازی ئەمریکی برینداربون، برینی هەندێکیشیان سەختە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی راگەیاند، لە 17ـی ئۆکتۆبەرەوە 38 جار لە عێراق و سووریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و بەهۆیانەوە لانیکەم 45 سەرباز و کارمەندیان بریندار بوون.
هاوکات پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاندبوو، لە هێرشی گروپە چەکدارییەکان لە بنکەی تەنەفی رۆژئاڤای کوردستان و بنکەی عەین ئەسەدی عێراق و بنکەی هەریری هەرێمی کوردستان، تەنها 21 سەرباز بە سوکی برینداربون.
جێگەیباسە هەر ئەمڕۆ دووشه‌ممه، مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌پرسیارێتیی خۆی له ئه‌نجامدانی شه‌ش هێرش بۆسه‌ر چوار بنه‌كه‌ی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا له عێراق و سوریا راگه‌یاند.
مقاومه‌ی ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه رایگه‌یاند: سێ له‌و شه‌ش هێرشه كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق و یه‌ك هێرشیش كراوه‌ته‌سه‌ر نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
باسی له‌وه‌شكرد كه دوو هێرشه‌كه‌ی دیكه‌یان بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بووه له سوریا و تیایدا هه‌ردوو بنكه‌ی ته‌ل به‌یده‌ر و ته‌نه‌ف كراونه‌ته ئامانج.