لە ماوەی ئەمساڵدا ١٥٣ ئەفسەر و ٨٩٩ كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دوورخراونەتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری دادگای سەربازیی لە ئەم ساڵدا ١٥٣ ئەفسەر و ٨٩٩ كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە   گرێبەست لەگەڵ 37 هەزار پۆلیس کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵدایە بۆ ماوەی سێ ساڵ بە موچەی 500 هەزار واژۆ کراوە.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، 153 ئەفسەر و 899 کادری هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان بە بڕیاری دادگا لە کارەکانیان دورخراونەتەوە .

ئەوەشی خستەڕو، تەنها لەمساڵدا 100 ناوەندی بەرگریی شارستانی بنیادنراوە، 130 هەزار ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوەش دابینکراوە، ناوەندێکی تایبەت بە راهێنانی کارمەندەکانی ئاگر کوژێنەوە کراوەتەوە.

پێشتر دەستەی دەستپاكی عێراق چەندین دۆسییە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی ماڵ و موڵكی دەوڵەت لەلایەن كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆوە ئاشكرا كردووە، چەندین كەس سزا دراون و بەشێكی دیكەیان دۆسییەیان لە دادگا بۆكراوەتەوە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار