وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە 24 کاتژمێری رابردوودا نیوەی ئەوانەی کوژراون لە باشوری غەززە بوون

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 200 کەس کوژراون کە نیوەیان لە باشوری غەززە بوون. 

وەزارەتی تەندروستی غەززە دەڵێت، لە دوێنێ سێشەممەوە تا ئەمڕۆ ئیسرائیل 27 هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە تێیدا 241 کەس کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە باس لەوەش دەکات، نیوەی ئەوانەی کوژراون لە باشوری کەرتی غەززە بوون.

باشوری غەززە ئەو ناوچەیەیە کە ئیسرائیل لە سەرەتایی جەنگەوە بە هاوڵاتییانی غەززە دەڵێت بڕۆن بۆی تا لە بۆردومانەکان بەدوور بن و نەبنە قوربانی. تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە باکوری غەززەوە ئاوارە بوون بەرەو باشوری غەززە. 

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، تا ئێستا دە هەزار و 569 کەس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائلەوە کوژراون کە زیاتر لە چوار هەزار کەسیان منداڵن، هاوکات دەشڵێت 18 نەخۆشخانە و 40 ناوەندی پزیشکی بەهۆی بۆردومانەکانەوە لەکارکەوتن و خزمەتگوزاری پێشکەش ناکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار