درۆنێکی ئەمریکا لە یەمەن دەخرێتەخوارەوە؛ ئەمریکا لە سوریا وەڵامی هێرشی سەر بنکەکانی دەداتەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن خراوەتەخوارەوە و ئەمریکاش بە فرۆکەی F-15 هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی نزیک ئێران لە سوریا.

بەپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری MQ9 لە ئاوەکانی نزیک کەنارەکانی یەمەن لە لایەن حووسییەکانەوە خراوەتە خوارەوە.

بەرپرسە سەربازییە باڵاکە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت دەڵێت، "سوپای ئەمریکا خەریکی تاوتوێکردن و لێکدانەوەی زانیارییەکانە لەو بارەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئەم فڕۆکەیە لە سنوری ئاسمانی نێودەوڵەتی کەوتووەتە خوارەوە یان لەسەر خاکی یەمەن بووە."

هاوکات لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا وتی، هێرشیکیان بە بە دوو فڕۆکەی F-15 ئەنجامداوە بۆ کۆگایەکی چەکی گروپە چەکدارییەکانی نزیک ئێران لە سوریا و هێرشەکە بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا بووە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند کە لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا 38 جار هێرش کراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و 45 سەرباز برینداربوون.

لۆید ئۆستن لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا دەڵێت، ''وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق و سووریا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا کراون.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار