نیویۆرک تایمز: حەماس 15 بارمتە ئازاد دەکات و ئیسرائیل سێ رۆژ هێرشەکانی رادەگرێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە گفتوگۆکان بەنێوەندگیری قەتەر بەردەوامن بۆ ئازادکردنی چەند بارمتەیەک لەلای حەماس لەبەرامبەر راگرتنی شەڕ بۆ ماوەی سێ رۆژ. 

بەپێی وتەی بەرپرسێک کە ئاگاداری گفتوگۆکانە و بە رۆژنامە ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، بەپێی ئەو خاڵانەی دانوستانی لەسەر دەکرێت، حەماس 15 بارمتە ئازاد دەکات و ئیسرائیلیش بۆ ماوەی سێ رۆژ هێرشەکانی بۆ سەر غەززە رادەگرێت ئەمەش بۆ گەشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە غەززە و گواستنەوەی بارمتەکان بە سەلامەتی.

چەند بەرپرسێکی تریش رێککەوتنەکەیان پشتراستکردووەتەوە، بەڵام ژمارەی ئەو بارمتانەیان نەوتووە کە ئازاد دەکرێن و بەشێک لەو بارمتانە ئەمریکین.

بەپێی وتەی سوپای ئسیرائیل، حەماس 240 بارمتەی لایە دوای ئەوەی لە 7ی مانگی رابردوو لە هێرشە گەورەکەی بۆ ئیسرائیل بە دیلی گرتن.

بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، وییلیام بێرنز، بەرێوبەری دەزگای سی ئای ئەی لە ئێستادا لە وڵاتەکانی کەنداوە هاوکاری دەکات لە رێککەوتنەکەدا، هاوکات قەتەریش وەک نیوەندگیرێک بوونی هەیە هەروەک چۆن لە پێشتریشدا ئەو کارەی کردووە لەکاتی ئازادکردنی چوار بارمتەکە لە مانگی رابردوو.

باس لەوەش کراوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی باڵای تری وڵاتەکە سەردانی چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراستییان کردووە بۆ هەمان مەبەست و بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ راگرتنی شەڕ و ئازادکردنی چەند بارمتەیەک.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار