ماکرۆن: دەبێت ئیسرائیل کوشتنی ژن و منداڵ لە غەززە کۆتایی پێ بهێنێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئیمانیۆن ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رایگەیاند ئەوەی ئێستا ئیسرائیل دەیکات لە بۆردومانکردن "هیچ پاساوێکی" نییە و دەبێت کوشتنی ژن و منداڵ رابگرێت. 

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ئیمانیۆل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس وتی، "ئەمڕۆ خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکرێن، ئەم ژن و منداڵ و خەڵکە بەتەمەنانە بۆردومان دەکرێن و دەکوژرێن، ئەمە هیچ هۆکار و شەرعیەتێکی نییە و داوا لە ئیسرائیل دەکەین ئەمە رابگرێت."

سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی بەروونی "ئیدانەی" کارە "تیرۆرستییەکانی" حەماس دەکات لە غەززە و دان بەوەدا دەنێت کە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام جەختی لەوەش کردووە کە "دەبێت بۆردومانەکان بوەستێت."

لە سەرەتایی جەنگەوە فەرەنسا، ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی تری رۆژئاوا پشتگیری خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕیووە و مانگی رابردوو ماکرۆن یەکێک بوو لەو سەرکردانەی سەردانی ئیسرائیلی کرد بۆ دەربڕینی پشتگیری بۆ وڵاتەکە.

ئیمانیۆل ماکرۆن لەکاتی پرسیارکردن لەوەی ئاخۆ دەیەوێت ئەمریکا و بەریتانیاش هاورای ئەم بن و داوای ئاگربەست بکەن، وتی: هیوام وایە وا بکەن."

تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 11 هەزار کەس لە فەڵەستین کوژراون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت لە ئێستادا ژیانی منداڵانی غەززە "لەسەر پەتێک بەندە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار