ئیبراهیم رەئیسی: ئەمریکا رێی بۆ ئیسرائیل خۆشکردووە خەڵکی غەززە بکوژێت
 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە لوتکەی ئیسلامی-عەرەبی لە سعودیە رایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری ئیسرائیل دەکات لە کوشتنی زیاتری خەڵکی غەززە و رێ نادات ئاگربەست ربگەیەنرێت.
لەمیانی وتارێکدا لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی لە ریازی پایتەختی سعودیە کە بۆ بارودۆخی غەززە سازکرابوو، ئیبراهیم رەئیسی وتی، "دەبێت بۆردومانی کوێرانەی غەززە کۆتایی بێت و پێویستە تەواوی جیهانی ئیسلامی یەکگرتووبن و لەرێی یەکگرتوویییەوە دەتوانین ئەم کیشەیە چارەسەر بکەین."
لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، "لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکا پشتگیری ئیسرائیل دەکات و ڤیتۆ لەسەر ئەو پێشنیازەیاسایانە دەدات کە رێ دەگرن لە کوشتنی خەڵکی فەڵەستین، ئەمریکا رێی خۆشکردووە بۆ ئیسرائیل بۆردومانی زیاتر بکات و خەڵک زیاتر بکوژێت."
لەسەرەتایی جەنگەوە ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دەربڕیووە و بەرپرسانی واشنتن رایانگەیاندووە دژی ئاگربەستن بەهۆی ئەوەی لە "بەرژەوەندی" حەماسە، بەڵام لەگەڵ راگرتنی شەڕن بەشێوەیەکی کاتی بۆ مەبەستی مرۆیی
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
                         
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                         
                        