موقتەدا سەدر بۆ وڵاتانی ئیسلامی-عەرەب: سوپاکانتان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بایکۆتی تەواوەتی ئیسرائیل بکرێت و سوپاکانیان بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. 

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ستایشی بەیاننامەکەی ئەمڕۆی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی-عەرەب کرد کە پەیوەست بوو بە دۆخی غەززەوە. 

ئەمڕۆ لە لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی-عەرەب لە ریازی پایتەختی سعودیە بە بەشداری 57 وڵات بەرێوەچوو بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاوکرایەوە و تێیدا داوای کۆتایهێنان بە بۆردومان و گەماردۆدانی غەززە کرد لەگەڵ گەمارۆ خستەنەسەر فڕۆشتنی چەک بە ئیسرائیل. 

موقتەدا سەدر چەند داواکارییەکی ئاراستەی لوتکەکە کرد کە دیارترینیان ئەمانەن: راگه‌یاندنی دۆخی ئاماده‌باشی بۆ سوپای ئیسلامی و عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر غه‌ززه‌ بكه‌وێت، ئه‌وه‌ كۆتایی بۆ ئه‌وانی دیكه‌ ده‌بێت، بایكۆتی ئابوری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئیسرائیل، داخستنی باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل و به‌تاوان هه‌ژماركردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پەیوەندی بۆ هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی وشه‌ی توند له‌ دژی ئه‌و وڵاتانه‌ بكرێت كه‌ پشتیوانی له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا كه‌ گه‌وره‌ترین پشتیوانه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و لەگەڵ چەند داواکارییەکەی تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار