موقته‌دا سه‌در بۆ لایه‌نگرانی: بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن و رایگه‌یاند، بایكۆتكردنیان ده‌بێته‌ هۆی دڵخۆشكردنی و بوغزاندنی دوژمنه‌كانی.

بەرەبەیانى رۆژی 3ـی تشرينى دووەم لە سێیەم رۆژى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگەکان، سەڵاح عوبێدى، گوتەبێژى موقتەدا سەدر پەیامێکى دەنگىی ئاراستەى لایەنگرانى ئەو رەوتە کرد.

سەڵاح عوبێدى بە لایەنگرانی گوت، "ئاگادرى ئەوە بن؛ نابێت پەلکێش بن. دەنگ نەدەن بە کەس بە پاساوى نزیکى و دۆستایەتى، لەبەرئەوەى ئەمە دەتانبات بۆ رێرەوێک کە سەماحەتى موقتەدا سەدر نایەوێت."

بەشدارینەکردنى رەوتى سەدر لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگەکان ئەگەر زۆرە رێژەى بەشداریکردن بە ڕێژەی 7% کەمبکاتەوە، بەتایبەت لە 11 پارێزگا زۆرینە شیعەنشینەکەى عێراق. 

هاوکات موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی لایه‌نگرانی سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌ گرنگترین شته‌كان كه‌ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری‌ سه‌دری جیاده‌كاته‌وه‌، یه‌كڕیزی و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزییه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌لان شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن، ده‌بێت پابه‌ند بن به‌ چاكسازی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌دریش بمرێت".

دەشڵێت،  "به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران زۆر دڵته‌نگم ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان شتێكه‌ دڵخۆشم ده‌كات و دوژمنانیش ده‌بوغزێنێت، شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ژمونی خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و وابه‌سته‌ به‌سه‌ری عێراقی خۆشه‌ویستمان كه‌مده‌كاته‌وه‌".

موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "دۆخی جیهانی و ناوچه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام وریا و ئاماده‌ بین، وه‌ك چۆن دوژمن له‌ عێراقی ئێمه‌ و پیرۆزییه‌كانماندا هه‌یه‌، بۆیه‌ تكایه‌ هۆشیار بن".

کاتێک رەوتى سەدر لەم هەڵبژاردنە بەشدار نابێت، نزیکەى یەک ملیۆن دەنگدەر کەم دەکات، واتە لەو 16 ملیۆن کەسەى مافى دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگەکان، بەشدارى لە هەڵبژاردن بەڕێژەی لایەنی کەم 7% کەمدەکاتەوە، راوێژکارى یاسایی کۆمیسیۆن دەڵێت، "هۆکارەکەى دۆخى گشتى و سیاسییە."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار