دادگای فیدڕاڵی محەممەد حەلبوسی لە ئەندامێتی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان دوورخستەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای دوو پەرلەمانتار بڕیاریدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپۆستەكەی دووربخاتەوە بەهۆی ئەوەی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی کردووە.
بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقیەكان، ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی چاوخشاندنەوەی بە دۆسیەی سكاڵا لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوە، كە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار لێس دلێمی و باسم خەشان، كە بەڵگەیان پێشكەش بە دادگاكە كردووە دەیسەلمێنێت حەلبوسی لەگەڵ كۆمپانیایەك هاوبەشی كردووە كە سەرۆكەكەی سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیلە و یەكێكیش لەئامانجەكانی ئەو كۆمپانیایە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی ئیسرائیلە لەگەڵ وڵاتان.
جێگەی ئاماژەیە، لێس دلێمی دوای پێشكەشكردنی سكاڵاكە دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە و دادگای فیدراڵیش پەسەندیكردووە.