بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار بۆردوومان کرا

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بۆردوومان کرا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار،ئەمڕۆ چوارشەممە 15-11-2023، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق کرایە ئامانج کە هێزەکانی سوپای ئەمریکای لێیە.

هاوکات تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی به‌ئامانجگرتنی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نه‌خراوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

پێشتر گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی چه‌ندجارێك به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر له‌ هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار راگه‌یاندبو.

لەمپەیوەندەدا سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 14-11-2023 رایگەیاند، "لەبارەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 55 هێرش کراوەتە سەرمان، 27 لەو هێرشانە لە عێراق بووە. 28 هێرشیش لە سووریا".

لەبارەی زیانەکان، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن وتی، "تائێستا 59 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. جۆری برینەکانیان سووک بوون و زیاتر پەیوەندی بە مێشک هەژانەوە بووە. بەڵام ئێستا سەرجەم 59 سەربازەکە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ئەرکی سەربازی خۆیان".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار