دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی حەلبوسی لەگەڵ سودانی کۆبویەوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان کرد، هەر لەو کۆبونەوەیە سودانی داوای لە حەلبوسی کرد، کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆی نێوان ئەو هێزە سیاسیانە چارەسەر بکرێت کە بناغەی پرۆسەی سیاسی عێراقن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،  سودانی جەختی لەوە کردۆتەوە کە پێویستە لە رێگەی پەیوەندییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانەوە چارەسەری هەموو کێشەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە، هێزە سیاسییەکان نوێنەرایەتی کۆڵەکەی سەرەکی پرۆسە سیاسییەکان دەکەن، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستە پشت ببەستن بە وتوێژ و گفتوگۆکردن.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت دوێنی سێشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار