چوارچێوەى هەماهەنگى پابەندە بە بڕیارى لادانى محەمەد حەلبوسى لە پۆستەکەى
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبونی تەواوەتی بە بریارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان راگەیاند.
دوای کۆبوونەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، رێز لە دەسەڵاتی دادوەریی دەگرن و پابەندن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە سەبارەت بە کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتیشیدەکەنەوە ھیچ شتێک ناوبانگی دادگای عێراقی و سەربەخۆیی و بێلایەنییەکەی لەکەدار بکات.
کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بوو لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ئەنجامدرا، ئەوەش لەکاتێکدایە دوای بڕیاری دورخستنەوەی، حەلبوسی رایگەیاند، داگای باڵای فیدراڵی بەبێ پرسکردن بەگەل دەستکاری دەستوری کردوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشی کردەوە لە تەواوکردنی پێداویستییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە بڕیارە مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.