سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: کاتی ئەوە هاتووە ناتانیاهۆ دووربخرێتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

یایر لاپید، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە بنیامین ناتانیاهۆ لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووربخرێتەوە و پشتگیرییەکی فراوان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە سەرکردایەتی پارتی لیکود، کە پارتەکەی ناتانیاهۆیە.

یایر لاپید، کە ساڵی رابردوو بۆ ماوەیەکی کەم پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، دەڵێت، زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان کە ژمارەیان 120 پەرلەمانتارە رەزامەندی دەردەبڕن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکی نوێی حکومەت.

قسەکانی یایر لاپید دوای ئەوە دێت کە ناتانیاهۆ رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لە ناوخۆی وڵاتەکە سەبارەت بە بەرێوبردنی جەنگ دژی حەماس. بەپێی راپرسییەکی نوێی زانکۆی بار ئیلانی ئیسرائیل تەنها %4 جووەکانی ئیسرائیل بڕوایان بە وتەکانی ناتانیاهۆ هەیە لەسەر جەنگ. بەپێی راپرسییەکی تر کە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە ئەنجامدرا لەلایەن پەیمانگەی توێژینەوەی لازار، تەنها %27ی ئیسرائیلییەکان بڕوایان وایە ناتانیاهۆ کەسەیاتییە سیاسییە دروستەکە بێت بۆ بەرێوبردنی حکومەت.

یایر لاپید لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "کاتەکە هاتووە، دەبێت حکومەتێکی نیشتمانی پێکبهێنینەوە، پارتی لیکود سەرکردایەتی دەکات و ناتانیاهۆ و تووندڕەوەکان دووردەخرێنەوە، زیاتر لە 90 ئەندامی پەرلەمان بەشدار دەبن لەم هاوپیەمانییەتییەدا بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوە و چاکسازی."

لاپید دەشڵێت، "دەبیستم کە هەندێک دەڵێن ئێستا کاتی ئەوە نییە، ئێمە 40 رۆژ چاوەڕێمان کرد، کاتی تر نییە، ئەوەی ئێستا پێویستمانە حکومەتێکە کە بتوانێت رووبەرووی کێشە ئەمنییەکان و ئابورییەکان ببێتەوە."

پارتی لیکود کە ناتانیاهۆ سەرکردایەتی دەکات گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی ئیسرائیل و لەگەڵ چەند پارتێکی تر کە هاوپەیمانن 64 کورسییان هەیە.

لەکاتی پێکهێنانی کابینەی جەنگ دوای 7ی ئۆکتۆبەر، لاپید رەتیکردەوە بەشداری لە کابینەکەدا بکات هەرچەندە بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بەشداریان کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار