نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە غەززە دەدات

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) له‌ غه‌ززه‌، بڵاویکردەوە، به‌هۆی تەواوبوونی سووتەمەنی لە باشووری کەرتی غەززە، قەیرانی ئاو دروست بووە، کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی سکچوونی کوشندە.

بەرپرسی ئاژانسەکە له‌ غه‌ززه‌، توماس وایت لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە سێ شاری باشووری کەرتی غەززە، پەمپی 76 بیری ئاو و دوو دامەزراوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوە و 15 ئاوەڕۆ وەستاون، ئەو دۆخەش بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی سەریهەڵداوە، کاریگەریی لەسەر سەدان هەزار کەس دروستکردووە.

وتیشی: "بەهۆی نەبوونی پاکوخاوێنی و سنوورداربوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، لە غەززە سکچوون دەبێتە حاڵەتێکی کوشندە".

هەروەها وایت ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی پەمپه‌کانی ئاوه‌ڕۆ، لە شاری رەفه‌ح ئاوی ئاوەڕۆکان دەڕژێنێتە سەر شەقامەکان.

زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار