ئەمریکا سزای بەسەر چەند گروپێکی چەکداری عێراقدا سەپاند
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژاسنی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمەلێک گروپی چەکداری عێراقی سەر بە حزبوڵادا سەپاند و بە ئەنجامدەری هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات.
لە ماوەی رابردو هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 58 جار لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە سوریا و عێراق بە ئامانج گیران، هێرشەکانیش لە دوای نیگەرانییە هەرێمییەکانی جەنگی نێوان غەززە و ئیسرائیل دەستی پێکرد.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، ئەو گروپە چەکدارانە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە راهێنانیان پێ دەکرێت، یارمەتی دارایی دەدرێن و پاڵپشتی دەکرێن.
دەشڵێت،ئەو گروپانە ئەنجامدەری ژمارەیەکی زۆر لەو هێرشانەیە ئێستا دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە عێراق و سووریا.
لە نێوان ئەو کەسانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەندامێکی دەستەی دروستکردنی بڕیاری کۆمەڵە چەکدارییەکە و بەرپرسی کاروباری دەرەکی و فەرماندەی سەربازی هەیە، کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بەوەی لەگەڵ سوپای پاسداران راهێنانیان بە چەند جەنگاوەرێک کردوە.