پنتاگۆن: لە مانگێکدا 61 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانمان لە عێراق و سوریا

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند لەماوەی مانگێکدا 61 هێرش کراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا. 

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی ئەمریکا، پنتاگۆن رایگەیاندووە لە 17ی مانگی رابردووەوە 61 هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و 60 کارمەندی ئەو بنکانە بە سووکی برینداربوون، لەو هیرشانەش 29 هێرشیان لە عێراق بووەو 32 هێرشیان لە سوریا بووە.

لە راپۆررتێکی دەنگی ئەمریکادا هاتووە کە بەشێکی زۆری ئەو هێرشانە لەلایە سوپای ئەمریکاوە بەرپەرچدراونەتەوە یاخود شکستیانهێناوە لەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان. 

تا ئێستا چەندین جار ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشانەی داوەتەوە و هێرشی کردووەتەسەر سەربازگەی هێزەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا.

دەنگی ئەمریکا لە زاری دوو بەرپرسی پنتاگۆنەوە باس لەوەش دەکات کە لەو کاتەوەی بایدن بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، هێزەکانی نزیک لە ئێران 150 جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار