بەڤیدیۆ؛ لە ئەنجامی بۆردومانێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە 50 کەس کوژران
 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئەنجامی بۆردومانی قوتابخانەیەکی کەرتی غەززە کە کرابووە پەناگە بۆ خەڵکی فەڵەستین 50 کەس کوژران، حەماس دەڵێت ئیسرائیل بۆردومانەکەی کردووە و سوپای ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە بەهۆی بۆردومانێک بۆ سەر قوتباخانەی فەخوورە لە باکوری غەززە کە دەکەوێتە کەمپی پەنابەرانی جەبەلییە، 50 کەس کوژراون.
حەماس رایگەیاندووە کە هێرشەکە ئیسرائیل ئەنجامیداوە و بەراورد لە نێوان باکور و باشوری غەززە ناکات و هەموو ناوچەیەک بۆردومان دەکات، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و رەتیدەکەنەوە ئەوان هیرشەکەیان ئەنجام دابێت.
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                 
                         
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                         
                        