پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی دەستپێکرد
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەامانی عێراق لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار دانیشتنی نائاسایی خۆی دەستپێکرد.
فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، موحسین مەندەلاوى، جێگری سەرۆکى پەرلەمان کارەکانی دانیشتنی نائاسایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار کردەوە و 173 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکەن.
هاوکات كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوینەران تایبەت بە خویندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار دەستیپێیكرد.
وتیشی، بەپێی هەموارەكە تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەسەر داوای فەرمیی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ ماوەی شەش مانگ درێژدەكرێتەوە تابتوانرێت سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بكەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دادگای فیدڕاڵی لە رۆژی سێشەممەی رابردوو بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتی پەرلەماندا دوای ئەوەی سەلمێنرا کە "ساختەکاری" لە بەڵگەنامەدا کردووە.