سودانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیرەکەی پارتەکەی حەلبوسی رەتکردەوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری رەتکردەوە کە هەرسێکیان لە پارتەکەی محەممەد حەلبوسین.

دوای ئەوەی 14ی ئه‌م مانگه‌، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا ئەندامێتی محه‌مه‌د حەلبوسی له‌ په‌رله‌مان هەڵبوەشێنێتەوە بەتۆمەتی "ساختەکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لەیس دلێمی"، هەر سێ وەزیری پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری کە لە پارتی تەقەدومن کە هەمان پارتی محەممەد حەلبوسییە، نامەی دەستلەکارێشانەوەیان پێشکەشی سودانی کرد.

باسم عەودای، وتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، کە سودانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکانی رەتکردووەتەوە و دەستبەجێ وەزیرەکان دەست بەکار کردن دەکەنەوە لەپێناو "پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتوی کۆمەڵگا نەبێت و کەشێکی سەقامگیر دابین بکات، کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و گەشەپێدان."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار