ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنی "چنگ" بەردەوام دەبێت؛ "شەوێک لەپڕ دێین."

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی "چنگ"ی هێزەکانیانەوە توانیویانە ئاسایشی سنورەکانیان لەگەڵ عێراق بپارێزن و دەشڵێت، "شەوێک لە ناکاو دێین."

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 20-11-2023)ـی کابینەی حکومەتی تورکیا رایگەیاند،“بەو ئۆپەراسیۆنانەی لە باکووری سووریا ئەنجامماندان، ئەو رێڕەوە تیرۆرەمان وردوخاش کرد، کە هەوڵدەدرا لە باشووری سنوورەکانمان دروستبکرێت.”

وتیشی، "هاوشێوەی قودس و موسڵ قەرەباغ لە ناو دڵمانە."

سەرۆککۆماری تورکیا باسی غەززە و موسڵیشی کرد و وتی "لە دڵی ئێمەدا قەرەباخ و غەززە هەمان پێگەیان هەیە، هاوشێوەی حەلەب، تەرابلووس و موسڵ، کە جیایان ناکەینەوە، هەروەها شاری دێرینی خۆشمان کە قودسە وەکو ئەوان دەبینین.''

باسی لەوەشکرد، ئیسرائیل ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لێدەکەن تەواوی کەرەستە جەنگییەکانیان لە دژی منداڵ و ژنان بەکاردەهێنن و ویژدانی مرۆڤایەتی دادگاییان دەکات، ئەگەر وەڵامیان بۆ ئەوە نەبێت کە لە غەززە رودەدات، ئەوا ناتوانن رێگری لە داگیرکاری زیاتر بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار