عێراق هێرشکردنە سەر جەرف نەسر ئیدانە دەکات؛ کوژراو بریندار هەیە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی حکومەتی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆسەر گروپە چەکدارەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند پێشێلکارییەکی تەواوی خاکی عێراقە.و میدیا جیهانییەکان دەڵێن لە هێرشەکەدا کوژراو بریندار هەیە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق نیوهڕۆی ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییە دەکات کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا لە گۆڕەپانی عێراقدا ڕویداوە، وەک هەڵکشانێکی مەترسیدار کە پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراو بۆ سەر سەروەری عێراق لەخۆدەگرێت، لە هەمو بارودۆخێکدا پابەندین بە پاراستن و بەرگریکردن بە پێی ئەرکە دەستوی و یاساییەکانی حکومەت".
ئاماژه ی به وەشداوە، "هێرشەکە بەبێ ئاگاداری دەزگاكانی حكومەتی عێراق ڕوویدا، ئەمەش پێشێلكردنی ڕوونی سەروەرییە و هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی و بە پێی سەروەری دەستووری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە".
هەر بە پێ راگەیندراوەكە جەخت لەوە كردوەتەوە" كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پشتیوانی لە كاری هێزە چەكدارەكانمان دەكات لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژكردنەوە، و ئەوەی كە ڕوویدا پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ئەركەیە كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناویدا بوونیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاكی عێراقدا، بۆیە داوا دەكرێت بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات و پابەند بێت بە سەروەریی عێراق و بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێشێلكردنی ناكرێت".
ئەم لێدوانە دوایئەوەهات ئەمڕۆ، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وەڵامی راستەوخۆی هێرشی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانان، هێرشمان کردە سەر دوو بنکەی ئەو گرووپانە لە عێراق."
سەبارەت بە شوێنی هێرشەکە سێنتکۆم دەڵێت، لە ناوچەی جورف سەخەری بەغدا بووە و گرووپێکی حەشی شەعبییان کردووەتە ئامانج.
هاوکات لەسەر هێرشەکە ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی جورف ئەلنەسری لە باشوری بەغدا کوژراوی لێکەوتوەتەوە، بهڵام فەرماندەیی سەربازیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ئەنجامی هێرشەکانی رانەگەیاندوە.
ئاژانسی فرانس پرێسیش لهزاری سهرچاوهیهكی ئهمنی حكومهتی عێراقهوه بڵاویکردۆتەوە، پێنج ئهندامی حزبوڵای عێراق له هێرشێكی ئاسمانیدا لهناوچهی جورف ئەلنەسری کوژراون، هاوكات چوار كهسیش برینداربون.