هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دواخرا

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی عێراقدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دواخرا.

رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە، کە هاوکات سەرۆکى پارتى تەقەدوومە و یەکێکە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی سوننە و بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵببژێردرێت.

بەپێی خشتەی کاری پەرلەمان بڕیاربو لە دانیشتنی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێردرێت، هەروەها دەنگ بە هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بدرێت، کە لە دانیشتنی پێشو خوێندنەوەی یاسایی بۆ کرا.

لەمبارەیەوە د بریار ڕشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : لەبەر ئەوەی رێکەوتنی یاسی نەبوو هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بە کۆی دەنگ دواخرا.

هاوکات میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، دووكاندید چانسى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان هه‌یه‌ ئەوانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ سالم عیساوى كاندیدى حزبى ته‌قه‌دووم كه‌ محەمەد حه‌لبوسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و كاندیدى دووه‌م موسه‌نا سامه‌رائى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى (عه‌زم)ن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار