وەزیری دەرەوەی فەڵەستین: زیاتر لە 50 ئەندامی بنەماڵەیەک لە غەززە لە هێرشیکی ئیسرائیلدا کوژراون

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ریاز مالکی، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاند لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی ئاوارەکان لە غەززە 52 ئەندامی بنەماڵەیەکی غەززە کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 وەزیری دەرەوەی فەڵەستین لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ  دەیڤید کامێرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە لەندەن رایگەیاند، "هەر ئەم بەیانییە 52 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی قەدوورە لە جەبالیا،  کوژراون و ئەو بنەماڵەیە لە ناوچوون."

ریاز مالکی وتیشی، "من ناوی هەر 52 کەسەکەم لایە، هەموویان لە دایەگەورەو باوەگەورەوە بگرە تا مناڵی ورد، لەناوچوون و مردوون."

وەزیری تەندروستی کەرتی غەزە کە بە دەستی حەماسەوەیە دەڵێت لە رۆژی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلەوە، واتە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە 14 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون.

ئیسرائیلیش باس لەوە ئەکات لانیکەم هەزار و 200 هاوڵاتی ئیسرائیلی لە رۆژی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کوژراون و 240 کەس بە بارمتە گیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار