وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: سبەینێ 13 بارمتەی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل سبەینی کاتژمیر 7ی بەیانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەسەرەتاوە 13 بارمتەی دەستی حەماس ئازاد دەکرێن. 

ماجید ئەنساری، وتەبێژێکی قەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئاگربەستەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل سبەینێ هەیینی لە کاتژمێر 7ی بەیانی (کاتژمێر 8 بەکاتی هەرێمیی کوردستان) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ماجید ئەنساری باسی لەوەشکرد لە قۆناغی یەکەمدا 13 بارمتەی دەستی حەماس لە کاتژمیر 4ی دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ  ئازاد ەکرێن کە هەندێکیان ژنن و هەندێکیان منداڵن و ئەم پرۆسەیە بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت تا ئازادکردنی دیلەکان تەواو دەبێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوەکرد کە بارمتەکان دەدرێنە دەست رێکخراوی مانگی سوور و بۆ ئەوەیە کە سەلامەتییان پارێزراو بێت لە ناوچەی جەنگدا. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی رێککەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیل بەنێوەندگیری قەتەر، 50 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 150 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن و ئاگربەستەکەش بۆ ماوەی چوار رۆژ دەبێت. 

لەماوە 46 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 14 هەزار کەس لە فەڵەستین و هەزار و 200 کەس لە ئیسرئیل کوژران. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار