دوو بومەلەرزە لە پارێزگای مەلاتیای باکوری کوردستان روویاندا

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوو بومەلەرزەی بەهێز لە پارێزگای مەلاتیای باکوری کوردستان روویدا و خەڵکی پارێزگاکە بۆ سەلامەتی خۆیان هاتوونە سەر شەقامەکان.

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا رایگەیاند، دوو بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای مەلاتیا رویداوە بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر و 4.7 پلەی رێختەر. 

بەپێی ئیدارەکەی تورکیا، بومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمیر 5:46 خولەک رویداوە و قوڵای بومەلەرزەکە 6.99 کم بووە و بومەلەرزەی دووەمیش لەکاتژمێر 5:49 خولەک رویداوە کە قوڵاییەکەی 6.36 کم بووە. 

هێشتا نازانرێت زیانەکانی بومەلەرزەکان چین، بەڵام لە چەندین ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوێت کە خەڵکی پارێزگاکە بەهۆی ترسێکی زۆرەوە لە روودانی بومەلەرزەی تر هاتوونە سەر شەقامەکان و جەنجاڵی دروست بووە. 

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرجار بومەلەرزە تێیدا روودەدات بەهۆی ئەوەی لەسەر هێڵی پلێتی ئەنادۆڵە کە ناوچەیەکی پڕ بومەلەرزەیە. 

لە سەرەتایی ئەمساڵەوە لە 6ی شوباتی 2023 بومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا رویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار