دوای 9 ساڵ دوان لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر دەستگیرکران

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستگیرکردنی دوان لە ئەنجامدەرانی تاوانی کۆمەڵکوژی سەربازگەی سپایکەری راگەیاند کە ماوەی نۆ ساڵ بوە خۆیان شاردۆتەوە و لە وڵاتێکی دراوسێ نیشتەجێبون.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت: لە بەردەوامی هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانی سپایکەر و دەستگیرکردنیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان دوان لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەستگیر بکەن، کە ماوەی نۆ ساڵە خۆیان شاردوەتەوە.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان به‌ڵێنیان داوه‌ به‌ گه‌لی عێراقیمان به‌دواداچون بۆ تاوانباران و تیرۆریستان بكه‌ن و تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه‌ و كار بۆ پاراستنی ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ن.

رۆژی 12ی (حوزه‌یران/6)ی 2014 نزیكه‌ی هه‌زار و 700 خوێندكاری سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ به‌دیل گیران و پاشانیش ڤیدیۆی كوشتنیان بڵاوكرایه‌وه‌ و سه‌رجه‌میان گوله‌بارانكران و كۆمه‌ڵكوژكران.

تائێستاش لەسەر ئەو روداوە، دادگای ناوەندی تاوانەکانی عێراق لە کۆی 48 تۆمەتبار 40 تاوانباری بە ئەنجامدانی تاوانی سپایکەر بە لەسێدارەدان سزاداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار