قەتەر: کێشەی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زینداییەکان چارەسەر کرا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییە فەڵەستینییەکان دەستپێدەکاتەوە دوای ئەمڕۆ دواخرا. 

ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئەمشەو 13 بارمتەی ئیسرائیل و حەوت بیانی دەستی حەماس ئازاد دەکرێن لەبەرامبەر ئازادکردنی 39 فەڵەستینی لە زیندانییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەشڵێت کێشەکە چارەسەر کراوە لەرێی نێوەندگیری قەتەر و میسرەوە دوای ئەوەی حەماس رایگەیاند کە ئیسرائیل پابەند نییە بە ئاگربەستەکەوە. 

پێش چەند کاتژمێرێک بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند بەشی دووەمی بارمتەکان ئازاد ناکات بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کردووە و رێگری کردووە لە چوونی بارهەڵگرە مرۆییەکان بۆ نیو غەززە و لە 345 بارهەڵگر تەنها 65 بارهەڵگر چوونەتە نێو غەززەوە. 

لە بەشی یەکەمی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکاندا لە رۆژی هەیینی، 13 بارمتەی ئیسرائیل لەبەرامبەر 39 زیندانی فەڵەستینی ئازادکران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار