١٣ بارمتەی تری ئیسرائیلی ئازادکران

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، حەماس 13 بارمتەی تری ئیسرائیلی ئازادکردووە و رادەستی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە.

هاوکات سوپای ئیسرائیلیش ئەوەی پشتراستکردەوە کە بارمتەکان بەرێوەن بۆ خاڵی سنوری رەفەح لەنێوان کەرتی غەززە و میسر.

دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسیرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازی کردن لە ئازادکراوەکان. 

ئازادکردنی ئەم بارمتانە لە چوارچێوەی بەشی دووەمی رێککەوتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیلە بەنێوەندگیری قەتەر و میسر کە بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت ئیسرائیلیش 39 زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکات. تەواوی رێککەوتنەکە ئاگربەستێکی چوار رۆژییە لەگەڵ رێدان بە چوونە ناوەوەی بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی 50 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 150 زیندانی فەڵەستینی.

لە بەشی یەکەمی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکاندا لە رۆژی هەیینی، 13 بارمتەی ئیسرائیل لەبەرامبەر 39 زیندانی فەڵەستینی ئازادکران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار