ەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نه‌وتی راگه‌یاند
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 گه‌یشته 109 ملیۆن و 454 هه‌زار و 589 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی نۆ ملیار و 593 ملیۆن و 634 دۆلار بوه.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 108 ملیۆن و 50 هەزار و 360 بەرمیل، هاوکات لە گەیارە ملیۆنێک و 30 هەزار و 501 بەرمیل و هەناردەکراوە، هەروەها 464 هەزار و 728 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هەر بەرمیلێکی ئەو نەوتە بە تێکڕا بە 87,577 دۆلار فرۆشراوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكراشیكردوه، كۆی به‌رهه‌می هه‌نارده‌كراوی عێراق له‌لایه‌ن 38 كۆمپانیای جیهانیه‌وه كڕدراون، له به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه و خور زوبێر، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كۆگای مۆدێرنی كه‌ركوك و گه‌یاره‌وه به‌تانكه‌ر فرۆشراوه.