ئەمشەو 11 بارمتەی ئیسرائیلی و 33 فەلەستینی ئازاد دەکرێن
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیسرائیل دەڵێت، حەماس 11 بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە و حەماسیش دەڵێت، چاوەڕێن ئەمشەو 33 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن.
ئەرکی وەرگرتنی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس و گەیاندنەوەیان بە سوپای ئیسرائیل، بە خاچی سووری نێودەوڵەتی سپێردراوە.
هه‌ر ئه‌مشه‌و حكومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی حەماس 11 بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە و حەماسیش چاوه‌ڕوانه هه‌رئەمشەو 33 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن.
ماڵپەڕی "واینت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو 11 بارمتەیەی لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە ئازادکراون ژن و مێردێک و نۆ منداڵ و ژنی دیکەن.
هەروەها بەوتەی به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی حەماس، 33 بەندکراوە فەڵستینییەکەش، 30 کەسیان منداڵن و سیانەکەی دیکەش ژنن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ماجد بن محه‌مه‌د ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی نێوه‌ندگیریی به‌رده‌وام له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی بۆ دوو رۆژی دیكه له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند دوای گفتوگۆكردنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر و قه‌ته‌ر، رێككه‌وتون به هه‌مان مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی پێشوو، دوو رۆژی دیكه ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ رۆژی چوارەمی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلە کە دوو رۆژی دیکەش درێژکرایەوە، تائێستا 39 ئیسرائیلی و 117 فەلەستینی لەلایەن هەردوولاوە ئازادکراون.