نێچیرڤان بارزانی: هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ريكى گفتوگۆى ته‌كنيكين لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوویەوە و رایگەیاند، هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی "گفتوگۆی تەکنیکین."
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا دەڵیت، ئەمڕۆ سێشەممە نیچیرڤان بارزانی پێشوازی لە عه‌لى ڕزا گويناى، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد و لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان "له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى ها‌وبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و ئابووريدا كرده‌وه."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کراوە و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێم دووپات كرده‌وه‌تەوە.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە "ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ريكى گفتوگۆى ته‌كنيكين" سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
لە 25ی ئازاری 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیاوە راگیراوە بەهۆی دۆسیەیەکی یاسایی لەنیوان ئەنقەرە و بەغدا. تا ئیستا زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێم نزیکبووەتەوە لە هەشت ملیار دۆلار.
