کار بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی درێژخایەن لە غەززە دەکرێت

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی فرانس پرێس لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە بەڕێوەبەرانی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەوحەن و پرسی ئاگربەستێکی درێژخایەن لەگەڵ لێپرسراوانی میسر و قەتەر تاوتوێدەکەن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە ولیەم بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا و دەیڤید بارنیاع، بەڕێوەبەری ھەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە دەوحە لەگەڵ محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبوونەتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا لێپرسراوانی میسریش ئامادەبوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیرانی قەتەر، بەڕێوەبەرانی ھەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە دەوحە ئەنجامدەدەن و تیایدا باس لە قۆناغەکانی دوایی کۆتاییھاتنی ئاگربەست لە غەززە و تاوتوێی مەرجی لایەنەکانیش بۆ رێککەوتنێکی ئاگربەستی درێژخایەن دەکەن.

ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٢٤ی تشرینی دووەم دەستی پێ کرد، ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ١٥٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر ٥٠ بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون، هەروەها ئاگربەستی کاتی لە غەزە بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

ڕێککەوتنی چوار رۆژە کرا لە نێوان حەماس و ئیسرائیل  بۆئەوەى دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و هاوکاری مرۆیی بچێتە غەزە.

بە گشتی لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەوە، تاوەکو ئێستا حەماس ٥٨ دیلی ئیسرائیلی و بیانی ئازادکردوون و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٥٠ بەندکراوی فەلەستینی ئازادکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار