وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئامادەین دەستبەجێ دەست بە شەڕ بکەینەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە دەستبەجێ دەستبکاتەوە بە شەڕ، بەرپرسێکی تری ئیسرائیلیش دەڵێت، مەحاڵە ئاگربەست درێژبکرێتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023، یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوی و دەریا "ئامادەیە  دەستبەجێ دەست بکاتەوە بە شەڕ."

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەشڵێت، ولاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئاگربەست هەموو بارمتەکان بگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ئاگربەستە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و بەرپرسێکی ئیسرائیل کە قسەی بۆ رۆیتەرز کردووە و ناوی نەهێندراوە رایگەیاندووە کە مەحاڵە ئاگربەست درێژبکرێتەوە ئەگەر حەماس نیازپاکی پیشان نەدات کە هەموو بارمتەکان ئازاد دەکات. 

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکردووە، حەماس هێشتا ئەوەندە ژن و منداڵی بارمتەی لایە کە بتوانێت ئاگربەست بۆ دوو بۆ سێ رۆژ درێژ بکاتەوە.

تا ئێستا گروپە چەکدارەکانی غەززە 60 ژن و منداڵی ئیسرائیلییان ئازادکردووە لەکۆی 240 بارمتە بەپێی ئەو رێککەوتننەی کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل کراوە. حەماس جگە لەو ژن و منداڵانە 21 کەسی بیانیشی ئازادکردووە کە بەشێکی زۆرییان خەڵکی تایلەندان. لەبەرامبەر ئەمەدا تا ئیستا ئیسرائیل 180 زیندانی فەڵەستینی ئازادکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار