ناتانیاهۆ: بەبێ دوودڵی شەڕ دەستپێدەکەینەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بنییامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند بەبێ دوودڵی شەڕ دەستپێدەکاتەوە و هیچ بژاردەیەک نییە جگە لەوەی تا کۆتایی بەردەوام نەبن لە شەڕ.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "لە سەرەتایی جەنگەوە سێ ئامانجم دانا، لەناوبردنی حەماس، گەرانەوەی هەموو رفێندراوەکان و زامنکردنی ئەوەی غەززە هەرگیز نەبێتەوە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەم سێ ئامانجە هەر وەک خۆیان ماون."

ئەمڕۆ کۆتا رۆژە بۆ کۆتایهاتن بە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل و تا ئێستا حەماس 60 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 180 زیندانی فەڵەستینی ئازادکردووە.

ناتانیاهۆ لەسەر ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دەڵێت کە "لەم رۆژانەی دواییدا گوێم لەو پرسیارە دەبێت کە ئاخۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ شەڕ دوای قۆناغی گەڕانەوەی رفێندراوەکان؟ وەڵامی من ئەوەیە کە بەبێ دووڵی بەڵێ."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە گەرانەوەیان بۆ جەنگ تا کۆتایی و "ئەمە سیاسەتی من و کابینەکە و حکومەت و سەرباز و خەڵکی ئیسرائیلە، هەر ئەوەش دەکەین."

هاوکات پێشتریش وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکە ئامادەیە دەستبەجێ دەست بە شەڕ بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار