ئاگربەست بۆ رۆژی حەوتەم درێژکرایەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

حەماس و ئیسرائیل رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئاگربەستی نێوانیان بۆ رۆژێکی تر درێژبکەنەوە تا ئەوەی بتوانن ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیاندانی زیاتر لەنێوانیان بکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023 لەکۆتایی چرکەساتەکانی تەواووبونی کاتی فەرمی ئاگربەستدا، حەماس و ئیسرائیل بۆ رۆژی حەوتەم ئاگربەستەکەیان درێژکردووە تا بتوانن دانوستانەکانین بەردەوامی پێ بدەن لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان.

سوپای ئیسرائیل پێش کۆتایهاتنی ئاگربەست رایگەیاند، "بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵی لایەنە نێوەندگیرەکان بۆ بەردەوامی پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان، شەڕ راگرتنی بەردەوام دەبێت."

حەماس لە کۆتا ۆرژی ئاگربەستدا کە دەکاتە دوێنێ چوارشەممە 16 بارمتەی رزگارکرد لەبەرامبەر ئازادکردنی 30 زیندانی فەڵەستینیندا. تا ئێستا لەماوەی ئاگربەستدا 76 ابارمتە ئازادکراون لەبەرامبەر ئازادکردنی 210 زیندانی فەڵەستینی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار