ئەفغانستان دەیان تەنکەری بەنزینی خراپی ئێرانی گەڕاندەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی ئەفغانستان، رایگەیاند دەیان تەنکەر بەنزینی بێ کوالێتی ئێرانی، گەڕاندۆتەوە.

رۆژی پێنج شەممە ٣٠ تشرینی دووهەم، بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنترۆڵی تالیبان، لە پەیامێکدا لە تویتەر، نووسی بە گشتی ٢٤ تەنکەری بەنزینی بێ کوالێتی ئێرانیان لە رێگای (بەندەری میل فراە) گەڕاندۆتەوە بۆ ئێران و ئامادە نەبووە وەریبگرێت.

وتوشێتی، بازرگانەکانی بەنزینی ئاگادار کردۆتەوە لە هاوردە کردنی بەنزینی کوالێتی نزم خۆیان بپارێزن، بە پێچەوانەوە سزا ئەدرێن و" هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە خەڵکی ئەفغانستان بەنزینی ستاندارد بەکار بهێنن."

تالیبان پێشتریش زۆرجار بەری بەوە گرتووە بەنزینی کوالێتی نزمی ئێرانی بچێتە ئەو وڵاتەوەو سێپتەمبەری رابردوو ٤٨ تەنکەری بەنزینی ئێرانی گەڕاندەوە بۆ ئێران.

بە پێی بەڵگەیەکی نهێنی وەزارەتی نەوتی ئێران کە رادیۆ فەردا بڵاوی کردۆتەوە، ٨٠٪ بەنزینی ئێران ستانداردی یۆرۆ ٤ و یۆرۆ ٥ی نییە.

لە لایەکیترەوە، هەموو رۆژێک ١٠ میلیۆن تەن ماددەی کیمیایی، ئارۆمتیک و ماددەی "ئێم تی بی ئەی" کە هۆکاری شێرپەنجەیە، ئەکرێتە ناو بەنزینی ئێرانەوە.

لە هاوینی ساڵی رابردووەوە ئێران کێشەی بەنزینی هەیە و بۆ قەرەبووکردنەوەی و هەروەها باشترکردنی سووتاندنی بەنزینەکەی، ئەو ماددە کیمیایانە ئەکاتە ناو بەنزینەکەیەوە.

لەم پەیوەندەدا، بەنزینی خراپ و ناستاندارد، سووتاندنی مازووت و بەکارهێنانی زۆری گازۆئێل لە پیشەسازی و وزەخانەکانی کارەبدا، گرینگترین هۆکاری پیسی هەوان لە ئێران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار