سێیەم كۆنترین زیندانی لەجیهان.... ئەو زیندانییە فەلەستینیەی ئیسرائیل ئامادەنییە لەبەرامبەر ئازادكردنی بارمتەكانیشیدا ئازادی بكات

ئیبراهیم ئەبو موخ لەشاری 1948 لەشاری باقەی ڕۆژئاوای فەلەستین لەدایكبووە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەكاتێكدا لەپێنج ڕۆژی ڕابردوودا و لەمیانی پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیەكان لەنێوان ئیسرائیل و گروپەكانی چەكدار لەفەلەستین تائێستا بەهۆیەوە 180 فەلەستینی لەزیندانەكانی ئیسرائیل ئازادكراون، كە بەشێكیان ژن و منداڵن، بەڵام ژمارەیەك زیندانی فەلەستین هەن كە ئیسرائیل ڕەتیدەكاتەوە ئازادیان بكات یەكێك لەوانە زیندانێكی هەتا هەتاییە و ساڵانێكە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەركراوە.
یەكێك لەو ناوانە، (ئیبراهیم ئەبو موخ) ە كە ئەندامی بەرەی ڕزگاری فەلەستینە و سێیەم كۆنترین زیندانی سیاسییە لەجیهان، هاوكات 26 زیندانی دیكەی فەلەستینی هەن كە ئیسرائیل ئامادەنیە ئازادیان بكات.
ئیبراهیم ئەبو موخ لەشاری 1948 لەشاری باقەی ڕۆژئاوای فەلەستین لەدایكبووە كە ئێستا ئەو شارە سەر بە شاری حەیفایە و پێشتر سەر بە شاری تولكەرەمی فەلەستین بوو، بەڵام لەساڵی 1961 ئیسرائیل كۆنترۆڵی كرد، ئیبراهیم منداڵ بووە كە باوكی مردووە بۆیە بەبێ باوكی گەورە بووە و دواتر لەتەمەنی پێنج ساڵی نێردراوەتە خانەی بێسەرپەرشتان لەبەیت لەحم، دواتر لە تەمەنی 16 ساڵی چاوی بەخوشكەكەی دەكەوێتەوە دواتر ئیبراهیم بۆ تەواوكردنی خوێندن دەست بە كاری نەقاری دەكات.
كاتێك دەچێتە زانكۆ بیری چەپ وەردەگرێت و پەیوەندی بەبەرەی ڕزگاری فەلەستینەوە دەكات و بەشداری كردووە لە چەند كردەوەیەكی چەكداری دژ بە سوپای ئیسرائیل.
لەساڵی 1985 سەربازێكی ئیسرائیلی بەناوی موشێ تەمام دەڕفێنێت، دواتر ئەو سەربازە دەكوژرێت، دواتر دەزگای مۆسادی ئیسرائیل لەساڵی 1986 ئیببراهیم بەتۆمەتی كوشتنی دەستگیردەكات و وەك پلانداڕێژەر و جێبەجێكاری پرۆسەی ڕفاندنی ئەو سەربازە ئیسرائیلیە دەیناسێنێت و هاوكات كەسێكی ئامۆزاشی لەگەڵ دەستگیردەكرێت، بەڵام ئیبراهیم دان بەكوشتنی ئەو سەربازە ئیسرائیلیەدا نانێت وە پاشان 40 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەردەچێت.
بەهۆی بڕیاری زیندانیكردنیەوە بۆماوەی 40 ساڵ، ئیبراهیم لەهاوسەرەكەی جیادەبێتەوە و لەزیندان دەست دەكات بەخوێندن و پاشان دەست دەكات بەوتنەوەی وانەكانی ئینگلیزی و عیبری لەزیندانەكە، بەڵام 37 ساڵە ئیسرائیل ڕەتیدەكاتەوە لەبەرامبەر هیچ ئاڵوگۆڕكردنێكی زیندانیان ئیبراهیم ئازاد بكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار