ئیسرائیل هێرشەكانی لەسەر سوریا چڕ دەكاتەوە 

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سانای فەرمی سوریا، بەرەبەیانی رۆژی شەممە دووی کانوونی یەکەم، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوەچەیەکی نزیک دیمەشقی پیتەختی ئەو وڵاتە.
سانا ئەوەشی خستووەتەڕوو: کاتژمێر ١:٣٠ سیستەمی دژە هێرشی ئاسمانی سووریا، توانی چەند هێرشێکی ئیسرائیلییەکان پووچەڵ بکاتەوە. 
لەلایەن خۆشیەوە وتەبێژێکی سەربازیی سووریا رایگەیاندووە ئەم هێرشانە لە بەرزاییەکانی جۆڵانەوە کراوەتە سەر سووریا و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
بەوتەی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوویا، لەم هێرشەدا بنکەکانی ئەو گرووپانەی سەر بە ئێرانن لە باشووری دیمەشق کراوەتە ئامانج. 
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی راگرتنی کاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس دوای هەفتەیەک کۆتایی هات و سوپای  ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی خۆی لە غەززە.
لە حەوتی تشرینی یەکەمەوەو دوای دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل- حەماس، هێرشەکان بۆ سەر سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە زیاتر بووە.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رۆژی یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی دیمەشقی کردۆتە ئامانج و دوای چەند کاتژمێرێك لە دەستپێکردنەوەی فڕین لە فڕۆكەخانەكە جارێكی دیكە ئیسرائیل هێرشیكردۆتەوە سەری.
ئەم دامەزراوەیە کە چادێری گۆڕانەکانی سووریا دەکات و بنکەکەی لە بەریتانیایە رایگەیاند، لەم هێرشەدا ئەم فڕۆکەخانەیە زیانی گەورەی بەرکەوتووە و تەنها چەند کاتژمیرێك دوای دەستپێکردنەوەی کار و باری ئەم فڕۆکەخانەیە، جارێکیتر لە کار کەوتووە.
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ فڕۆکەخانەکانی دیمەش و حەلەب لە رۆژانی ١٢ و ٢٢ی تشرینی یەکەمدا، هەر دوو فڕۆکەخانە گەورەكەی سووریا لە کار کەوتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار