وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی بەقاچاغبردنی چەك لەبەندەرەكانەوە بەرەو هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری عێراق دەنگۆی بەقاچاغ بردنی چەك لە بەندەرەكانیەوە بەرەو هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەو بارە چەكە خۆیان هاوردەیان كردووە و خەریكی ڕێكارە یاساییەكانن
وەزارەتی پەرگری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە: لە بەرامبەر ئەو هەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایەی لە هەندێک سایت و سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، کە باس لەوە دەکەن، چەک لە بەندەرەکانی عێراقەوە بەرەو کوردستانی عێراق بە قاچاغ دەهێنرێت، دەمانەوێت لەم بارەوە ئەمانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە:
یەكەم: ئەو چەکانەی لەناو کۆنتێنەرەکانی ناو بەندەری ئوم قەسردا دۆزراونەتەوە ئەو چەكانەن، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە هاوردەکراون بەپێی گرێبەستی (FMS) کە لەنێوان وەزارەتی بەرگری و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە.
دووەم: بەپێی ئەو ڕێکارانەی، کە لە بەندەرەکانی پەیوەست بە لابردنی ئەو کۆنتێنەرانەی کە بە مەترسی نیشانە کراون لە بەندەرەکانی دەریاوە کارپێکراون؛ بۆ پاراستنی سەلامەتی، لیژنەیەکی باڵاتر هەبوو لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کە دەستیان بە کارەکانی کرد بۆ چۆڵکردنی ئەو کۆنتێنەرانە، داوای لیستی کۆنتێنەرە مەترسیدارەکان لە بەرێوەبەرایەتی بەندەر دەکات، لەڕاستیدا ئەوەشیان بۆ دابینکرا، لەنێویاندا کۆنتێنەرەکانی سەر بە وەزارەتی عێراق بەپێی مانیفێستەکە وەک دەفری مەترسیدار نیشانە کراوە و دوای پشکنینی ئەم دەفرانە دەرکەوت تۆپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری تێدایە.
سێیەم: دوای پشکنینی ئەم کۆنتێنەرانە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە گەڕێنرانەوە بۆ بەندەر و لە بنکەی پۆلیسی بەندەر ڕاگیران تا نوێنەری وەزارەتی بەرگری گەیشتن. بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی و وەرگرتنی؛ پەیوەست بوون بە وەزارەت.
چوارەم: هاوکاریی زۆر لە نێوان وەزارەتی بەرگری و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان هەیە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کۆنتێنەرەکان تا ئەو کاتەی ڕێکارە پێویستەکان بۆ چۆڵکردنیان تەواو دەبێت، لە بەرامبەریشدا ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیە دەکەین، کە ئەندامانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان گێڕاوە، بە سەرکردایەتی لەلایەن سەرۆکی دەسەڵات، لیوا عومەر ئەلوائیلی، بۆ ئەو هەوڵە زۆرانەی کە داویانە لە پاراستنی دەفرەکان.
وەزارەتی بەرگری عێراق لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا جەختیشی كردۆتەوە، وەزارەت پشتڕاستی دەکاتەوە، کە مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت وەڵامی هەرکەسێک بداتەوە، کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ناوبانگی ئەم دامەزراوە دێرینە بدات و دەسەڵاتی دادوەری عێراق دوا ناوبژیوانی ئەم بابەتە دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار