هێرش کرایەسەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند کەشتییەکەی جەنگی ئەمریکی و کۆمەڵێک کەشتی بازرگانی تر لە دەریای سوور هێرشیان کراوەتەسەر، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئەنجامدەری هێرشەکە بکات.

پنتاگۆن لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "ئاماگان لەو راپۆرتانە هەیە کە ئاماژە بە هێرش دەکەن بۆ سەر کەشتی یو ئێس ئێ کارنی و چەند کەشتییەکی بازرگانی تر لە دەریای سوور و زانیاری زیاتر رادەگەیەنین لەو بارەیەوە لەکاتی بەدەستگەشتنی زانیاری نوێ."

پێش چەند کاتژمیرێک سوپای بەریتانیا رایگەیاند هێرشیکی گوماناوی درۆنی و تەقینەوەیەک لە دەریای سوور روویداوە، بەبێ ئەوەی زانیاری تر بخاتەڕوو.

لە راگەیاندراوەکەدا پنتاگۆن ئاماژەی بە ئەنجامدەری هیرشەکە نەکردووە، بەڵام لەچەند هەفتەی رابردوودا حوسییەکانی یەمەن چەند زنجیرە هێرشێکییان بۆ سەر ئەو کەشتییانە ئەنجامداوە کە لە دەریای سوورن ئەمە جگە لە هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر ئەو ئامانجانەی کە گروپەکە بە ئامانجی ئیسرائیلی ناوی دەبات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار